سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئوسامه نوجێفی وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی سووننه‌کان هاته پاڵ مه‌ترسی و نیگه‌رانیـیه‌کانی شیعه‌کانی وڵاته‌که‌ی سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سوریا.
نوجێفی ڕایگه‌یاند لێدانی سوریا ئاگرێـکه و ڕوو له ناوچه‌که ده‌کات و به تایبه‌ت وڵاتانی دراوسێی سوریا. سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق پـێی‌وایه ته‌نها ڕێگه‌چاره‌ی ئاشـتیـیانه له به‌رژه‌وه‌ندی گشـتیدایه و له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیریشـدا هاوڕابوون که حکومه‌ت لایه‌نگری هیچ لایه‌نێـکی قه‌یرانه‌که نه‌بێت و دوربێت له ده‌سـتێوه‌ردان له جه‌نگی ناوخۆی سوریا.
سه‌رۆکی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌وڵه‌کانی چڕده‌کاته‌وه له‌سه‌ر ئاسـتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ تاووتوێکردنی دوا پـێشـهات و بڕیاری به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سوریا.
له‌م نێوه‌شـدا هه‌ریه‌که له ئێران و تورکیا ده‌سـتپـێـکی سه‌ردانه‌که‌ی ده‌بێت وه‌ک وڵاتانی دراوسێی عێراق. هاوکات له لایه‌کی تریشه‌وه باس و خواسی به‌رپابوونی جه‌نگی سووننه و شیعه له دوای وه‌شـاندنی گورزی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سوریا مه‌ترسيـیه‌که و له ئێسـتادا به‌رپـرسـه‌کانی سووننه باسی لێوه‌ده‌که‌ن و له تازه‌ترین لێـدوانیشیدا په‌رله‌مانتاری سه‌ر به لیسـتی عێراقیـیه ئه‌حمه‌د عه‌لوانی پـێشبینی ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی سه‌یده زه‌ینه‌بی کردووه له ڕیفی دیمه‌شق، ئه‌م کاره‌شی به هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی تایفی له عێراق ناوبردووه و هۆشیاریشی داوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری ئه‌م ڕووداوه‌دا سووننه‌کانی عێراق له باشور و ناوه‌ڕاسـتدا ڕه‌ش کوژبکرێن.