Accessibility links

سمیناری"قه‌یرانی ئه‌تۆمی ئێران" له‌ واشنگتن

  • Salah Piroty

پێنج شه‌مه‌ 5ی مانگی نۆ ئه‌نجومه‌نی کۆنتڕۆڵی چه‌کان، ناوه‌ندی کارنێگی بۆ ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئه‌نستیتۆی زانست و ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی میوانداری سمینارێک له‌ ژیر سه‌ردێری "قه‌یرانی ئه‌تۆمی ئێران: مه‌ترسێکان و بژاره‌ دیپڵۆماسی یه‌کان له‌ به‌رده‌م کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی" بوون.

سه‌لاح بایزیدی نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له‌ ئه‌مه‌ریکا به‌شداری ئه‌م سمیناره‌ی کرد.

وه‌ک به‌ڕێز بایزیدی ئاماژه‌ی پێده‌کات، له‌ ئه‌م سمیناره‌دا باس کرا که‌ دوای هاتنه‌ سه‌رکاری حه‌سه‌ن ڕووحانی ده‌رفه‌تێکی دیکه‌ی‌ وتووێژی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی 1+5 بۆچاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی ناوکی پێک دێنێت، ئه‌گه‌رچی ڕووحانی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویشی له‌ حکومه‌ت دا نیه‌.

مه‌سه‌له‌ی ئه‌گه‌ری لێدانی زه‌برێکی له‌شکری له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر سوریا که‌ ئیران هاوپه‌یمانێکی نزیک بۆ به‌شار ئه‌ل ئه‌سه‌ده‌ ڕه‌نگه‌ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی ناوکی دژوارتربکات. بۆیه‌ پێشنیار ئه‌وه‌ بوو هه‌وڵێکی دیکه‌ی دیپڵۆماسی به‌ شێوه‌یه‌کی دیکه‌ له‌ گه‌ڵ ئێران درێژه‌ی هه‌بێت به‌ڵکوو سه‌رئه‌نجامێکی هه‌بێت.


XS
SM
MD
LG