وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ده‌ڵێت ڕه‌وشه‌که له سوریا ترسناکه و به‌ره‌و خراپـتر ده‌ڕوات .
ڕۆژی دووشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ ولیه‌م هه‌یگ هاوتا به‌ریتانیـیه‌که‌ی له له‌نده‌ن، به‌ڕێز کێری ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند، له‌و ده‌مه‌ی ئه‌گه‌ری هێرشێـکی له‌شـکری له دژی حکومه‌تی سوریا له زیادبووندایه.
گه‌وره دیـپـلۆماتی ئه‌مه‌ریکا گوتی وڵاته‌که‌ی به‌ڵـگه‌ی هه‌یه ڕژێمی سوریا فه‌رمانی هێرشه‌که‌ی دابوو.
ولیه‌م هه‌یگیش لای خۆیه‌وه گوتی سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د نیشـانی داوه مرۆڤ کوژێـکه که ژیانی خه‌ڵـکی خۆی به‌لاوه گرنگ نیـیه. گوتیشی واشنتن پـشـتیوانی ته‌واوی به‌ریتانیای هه‌یه سه‌باره‌ت به سوریا.
له لایه‌کی دیکه‌وه ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم ئه‌مڕۆ له له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ هاوتا ڕووسیـیه‌که‌ی له مۆسـکۆ گوتی هێرشێـکی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ڕه‌نگه شـکست به‌و هه‌وڵانه بهێنێت که ده‌درێن بۆ سـازکردنی کۆنگره‌یه‌کی ئاشـتی له جنێڤ له باره‌ی سوریا.
لاڤرۆڤیش لای خۆیه‌وه ده‌سـتێوه‌ردانی له‌شـکری ده‌ره‌کی له سوریا ڕه‌تکرده‌وه و گوتی جگه له چاره‌سه‌ری ئاشـتیـیانه هیچ ڕێگه‌یه‌کی دیکه نیـیه بۆ کۆتایی‌هێنان به قه‌یرانی سوریا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ده‌ستیکردووه به هه‌وڵێـکی دوو ڕۆژی بۆ قه‌ناعه‌ت‌پـێـکردنی کۆنگرس و خه‌ڵـکی ئه‌مه‌ریکا بۆ هێرشی له‌شـکری له دژی سوریا.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا گه‌وره ڕاوێژکارانی ئاسایشی به ئاشـکرا تاووتوێی مه‌سه‌له‌که له‌گه‌ڵ یاسادانه‌راندا ده‌که‌ن. سه‌رۆک ئۆباماش ڕۆژی دووشه‌ممه 6 که‌ناڵی گه‌وره‌ی ته‌له‌فیزیۆنی چاوپێـکه‌وتنی له‌گه‌ڵدا سـازده‌که‌ن، به‌ر له‌وه‌ی شه‌وی سێشه‌ممه له کۆشـکی سـپی وتارێـک پـێشـکه‌ش بکات.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ژماره‌یه‌ک ڤیدیۆ ده‌داته که‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنیـیه‌کان و یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکایی و هاوپه‌یمانانی، که تیایاندا نیشـان ده‌درێت چۆن خه‌ڵـکی سیڤیل ده‌بنه قوربانی هێرشێـکی چه‌کی کیمیاوی.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گریان هه‌یه که ده‌یسه‌لمێنێت له‌شـکری ئه‌سه‌د مانگی ڕابردوو به گازی ژه‌هراوی له ناوچه‌یه‌کی قه‌راغ شـاری دیمه‌شقی داوه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 1400 که‌س کوژراون. ده‌شڵێن ده‌یانه‌وێت سوریا وه‌ها لێبکه‌ن که نه‌توانێت جارێـکی دیکه چه‌کی کیمیاوی به‌کاربهێنێت. ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن ئه‌گه‌ربێت و هیچ له دژی ڕژێمی سوریا نه‌کرێت، ئه‌وا زیاتر گازی ژه‌هراوی به‌کارده‌هێنێت و شه‌ڕه‌که گه‌وره‌تر ده‌بێت.
سه‌رۆک ئۆباما په‌یمانی داوه به‌ر له کاردانه‌وه‌که ڕازه‌مه‌ندی کۆنگرس به‌ده‌سـتبهێنت، به‌ڵام زۆرێـک له ئه‌ندامانی کۆنگرس ده‌ڵێن پـلانه‌که‌ی سه‌رۆک له باره‌ی سوریاوه ڕوون نیـیه و ڕه‌نگه ئه‌مه‌ریکا دووچاری شه‌ڕێـکی دیکه بکات.