وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به سه‌ردانێک گه‌یشتۆته عێراق و ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین سه‌ردانیه‌تی بۆ وڵاتێکی تر له‌وه‌تای پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی وه‌رگرتووه.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه جه‌ختکردنه‌وه‌یه له هه‌روادێ و گه‌شه‌کردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته درواسێیه که شیعه‌کان تیایدا ڕێبه‌رایه‌تی ده‌که‌ن.
هاوکاتی گه‌یشتنی بۆ به‌غدا موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌گه‌ڵ هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق کۆبووه‌وه و پاش کۆبوونه‌وه‌که‌شیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق کۆبووه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ ئوسامه ئه‌لنوجه‌یفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراقیشدا کۆبۆته‌وه.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئێرنا له زاری زه‌ریفیه‌وه ده‌ڵێت که به‌ر له چونی بۆ به‌غدا گوتوویه‌تی "له‌گه‌ڵ برا عێراقیه‌کانماندا نیگه‌رانی هاوبه‌شمان هه‌یه سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ره‌کانی هه‌ڵایسانی شه‌ڕ له ناوچه‌که‌دا".
له‌وه‌تای حه‌سه‌ن ڕوحانی له مانگی ڕابردوودا پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئێرانی وه‌رگرت موحه‌مه‌د زه‌ریفی گه‌وره‌ترین کاربه‌ده‌ستی ئێرانیه سه‌ردانی به‌غدا بکات.
ئێران پشتیوانکاری سه‌ره‌کی سوریایه له ناوچه‌که‌دا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عێراق به فه‌رمی بێلایه‌نی خۆی له قه‌یرانی سوریادا ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام چه‌ند مانگێکه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا فشاری خستۆته سه‌ر به‌غدا تا کاری زیاتر بکات بۆ ڕاگرتنی گه‌شته فڕۆکه‌ییه‌کانی ئێران بۆ سوریا که گومان ده‌کرێت چه‌ک بۆ سوریا بگوێزێته‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی تا ئێستا چه‌ند فڕۆکه‌یه‌کی ئێرانیان پشکنیوه به‌ڵام ده‌ڵێن هیچیان تیادا نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.