Accessibility links

ئیسرائیل سکاڵا ده‌کات له‌ فه‌له‌ستینیه‌کان


کاربه‌ده‌ستێکی حکومه‌تی ئیسرائیل ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی سکاڵای داوه‌ته‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ دزه‌پێکردنی ورده‌کاری نهێنی دانوستاندنی ئاشتی له‌لایه‌ن فه‌له‌ستینیه‌کانه‌وه‌.

وتووێژکه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینی په‌یمانیان دابوو به‌ جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا تا ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وه‌کان ئاشکرا نه‌که‌ن. به‌ڵام وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت کاربه‌ده‌ستێکی فه‌له‌ستینی که‌ لێدوانی داوه‌ به‌ ئاژانسه‌که‌ زانیاری داوه‌ له‌سه‌ر ورده‌کاری ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دانوستاندنی ئاشتی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیه‌کان.

ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ فه‌له‌ستینیه‌ که‌ ناوی نه‌هێنراوه‌ گوتوویه‌تی ئیسرائیل پێشنیازی چۆڵکرنی ده‌یان ئۆردوگای نیشته‌جێبوون و بنکه‌ی له‌شکریی کردووه له‌ که‌ناری ڕۆژئاوا.

کاربه‌ده‌سته‌ ئیسرائیلیه‌که‌ش ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ گوتوویه‌تی هه‌ندێک له‌و زانیاریانه‌ی بڵاوکراونه‌ته‌وه‌ نادروستن.
XS
SM
MD
LG