Accessibility links

کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی و ناتۆ مشت و مڕیانه‌


کاربه‌ده‌ستانی خۆجێیی ئه‌فغانستان ده‌ڵێن پێده‌چێت هێرشێکی ئاسمانی ناتۆ بووبێته‌ مایه‌ی کوژرانی به‌لانی که‌م 9 که‌سی سیڤیڵ به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی ناتۆ به‌ گومانه‌وه‌ باسی ده‌که‌ن.

عه‌بدولحه‌بیب سه‌ید خه‌یلی، سه‌رۆکی پۆلیس ی هه‌رێمی کونار ده‌ڵێت ژن و منداڵ له‌ نێو قوربانیه‌کانی ئه‌و هێرشه‌ی دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه‌دا بوون.

کاربه‌ده‌ستێکی تری خۆجێیی زاڵمای یوسفی سه‌رۆکی ناوچه‌ی واتاپور ده‌ڵێت له‌و هێرشه‌دا به‌لانی که‌م 15 که‌س کوژراون له‌ خه‌ڵکی سیڤیڵ و له‌ یاخیبوانیش.

کاربه‌ده‌ستانی ناتۆ گومانیان خستۆته سه‌ر ژماره‌ی کوژراوه‌کان و ده‌شڵێن هیچ ڕاپۆرتێکیان له‌سه‌ر زیانی گیانی خه‌ڵکی سیڤیڵ پێنه‌گه‌یشتوه‌ و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت وه‌ک ناتۆ ده‌ڵێت له‌و هێرشه‌ ئاسمانیه‌دا 10 توندڕه‌و کوژراون.

کوژرانی خه‌ڵکی سیڤیڵ له‌ ئه‌فغانستان خاڵی سه‌ره‌کی ناکۆکیه‌کانی نێوان حکومه‌تی ئه‌فغانستان و هێزی‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ که‌ به‌ سه‌رکردایه‌تی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا شه‌ڕی توندڕه‌وان ده‌کات له‌ ئه‌فغانستاندا.
XS
SM
MD
LG