Accessibility links

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود: کاندید هه‌یه‌ ده‌ڵێت خۆشگوزه‌رانی ئابوری دابین ده‌که‌م به‌ڵام ناڵێت چۆن

  • هێرۆ زه‌نگه‌نه‌

هه‌ندێک له‌ شیکه‌ره‌وه‌ له‌وبڕوایه‌دان له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕۆڵێکی ئه‌وتۆ نابینێت له‌ بڕیاردانی ده‌نگده‌ران کاتێک ده‌چنه‌ سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان.
وه‌ک ئه‌و شیکه‌ره‌وانه‌ ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ران پێشتر خۆیان یه‌کلایی کردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌ کێ یان به‌ چ لایه‌نێک بدات.

به‌ڵام دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت تا ئه‌ندازه‌یه‌ک هاوڕا نییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونانه‌دا وه‌ک ده‌ڵێت به‌ڵێ ڕاسته‌ ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا هه‌شتای ده‌نگده‌ران له‌ هه‌رێم دابه‌ش بوون به‌سه‌ر لایه‌نه‌ سیاسیه‌کاندا و ئه‌و ڕیژه‌یه‌ش که‌ ماوه‌ته‌وه‌ ده‌که‌وێته‌ ژێر کاریگه‌ریی بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکی هێرۆ زه‌نگه‌نه‌ سه‌باره‌ت به‌و جیاوازیانه‌ی له‌ پلانی کاندیده‌کان و به‌رنامه‌کانی لایه‌نه‌کاندا هه‌ن ، دکتۆر ڕێبوار ده‌ڵێت پاش ئه‌وه‌ی نزیکه‌ی هه‌موو به‌رنامه‌کانی لایه‌نه‌کانی خوێندۆته‌وه‌ گومانی لا دروست بووه‌ که‌ له‌وانه‌یه‌ ته‌نها یه‌ک که‌س ئه‌و هه‌موو به‌رنامانه‌ی نوسیبێت.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:
XS
SM
MD
LG