سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی ڕووسیا (کرملین) ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی که‌شـتی جه‌نگی زیاتری ڕه‌وانه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست کردووه بۆ ئه‌گه‌ری چۆڵـکردنی سوریا له هاوڵاتیانی ڕووسی.
ئاژانسه‌کانی ده‌نگ‌وباسی ڕووسیا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له زاری سێرگی ئیڤانۆڤ بڵاویان کرده‌وه که گوتویه‌تی ژماره‌ی که‌شـتیـیه جه‌نگیـیه‌کانیان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست زیاده‌که‌ن، وه مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له‌م هه‌نگاوه ڕێـکخسـتنی کاری چۆڵکردنی هاوڵاتیانی ڕووسیـیه له سوریا ئه‌گه‌رهاتوو پـێویستی کرد.
ڕووسیا یه‌کێـکه له‌و وڵاتانه‌ی لایه‌نی ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د ده‌گرێت له‌و شه‌ڕه ناوخۆیـیه‌ی که‌وا بۆ زیاتر له 2 سـاڵه سوریای گرتووه‌ته‌وه.
دمتری پێسکۆڤ گوته‌بێژی سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت پـێویسته ئه‌مه‌ریکا چاوه‌ڕێی ڕاپـۆرتی لێـکۆڵه‌ره‌وانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکات.