Accessibility links

بۆینگ ده‌ڵێت چین له‌ ماوه‌ی 20 سـاڵی داهاتوو ژماره‌ی فڕۆکه‌ گه‌شتیاریـیه‌کانی سێ هێنده‌ی لێدێت

  • VOA News

کۆمپانیای فڕۆکه‌ی بۆینگ ڕاده‌گه‌یه‌نێت چاوه‌ڕوان ده‌کات له‌ ماوه‌ی 20 ساڵی داهاتوودا هێڵه‌کانی چینی ژماره‌ی گه‌شته‌کانی سێ هێند بکات، به‌هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری و خه‌رجی گه‌شتیاری.
له‌ کۆنفرانسی ساڵانه‌یدا، بۆینگ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند گه‌شتی فڕۆکه‌کانی چین هه‌تا ساڵی 2032 ساڵانه‌ له‌ سه‌دا 7 زیاد ده‌کات. و گوتی چین یه‌ک له‌سه‌ر شه‌شی هه‌موو گه‌شته‌کانی جیهان پـێکده‌هێنێت.
کۆمپانیای بۆینگی بنکه‌ له‌ سیاتڵ ڕایگه‌یاند بڕوا ده‌کات هێڵه‌کانی چین 5 هه‌زار و 580 فڕۆکه به‌ به‌های 780 ملیار بکڕن.
XS
SM
MD
LG