Accessibility links

ڕه‌نگه‌ کینیا له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی خۆی بکێشێته‌وه‌

  • VOA News

یاسادانه‌رانی کینیا له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ کۆده‌بنه‌وه‌ بۆ تاووتوێکردنی ئه‌وه‌ی ئایه‌ له‌ دادگایی تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی بکشێنه‌وه‌ یان نا، ته‌نها دوو مانگ به‌ر له‌ کاتی دادگایـیکردنی سه‌رۆک ئوهرو کینیاتا.
کشانه‌وه‌ش له‌ دادگاکه‌ هیچ کار ناکاته‌ سه‌ر ئه‌و کاته‌ی که‌ دیاریکراوه‌ بۆ ئه‌و دادگایـیکردنه‌.
سه‌رۆکی کینیا و جێگری سه‌رۆک ولیه‌م ڕوتۆ بڕیاره‌ دادگایی بکرێن به‌ تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی له‌ کاتی سه‌رکوتکردنی هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له‌ پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2008 دا.
تاوانه‌کانیش که‌ ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌ بریتین له‌ ده‌ستدرێژی سێکسی، و هێرشکردنه‌ سه‌ر زیاتر له‌ هه‌زار که‌س.
سه‌رۆک کینیاتا و جێگری سه‌رۆک ڕوتۆش نکوڵییان له‌و تاوانانه‌ کردووه‌.
XS
SM
MD
LG