Accessibility links

مایک ئه‌میته‌ی: زیاتر له 200 هێرشی کیمیاوی له دژی کوردستانی عێراق ئه‌نجام دراون

  • Ahmad Barzani

مایک ئه‌میته‌ی

مایک ئه‌میته‌ی

ڕژێمی دیکتاتۆری پێشووی عێراق له کۆتایی ساڵانی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو به چه‌کی کیمیاوی هێرشی کرده سه‌ر کوردستانی عێراق. ناودارترین هێرش دژ به شارۆچکه‌ی هه‌ڵه‌بجه بوو، که تیایدا نزیکه‌ی پێنج هه‌زار که‌س کوژران.

مایک ئه‌میته‌ی، شاره‌زای ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت جگه له هه‌ڵه‌بجه، زیاتر له دوو سه‌د هێرشی دیکه‌ی به چه‌کی کیمیاوی کراوه‌ته‌ سه‌ر هاوڵاتیانی سیڤیل له گونده‌کانی کوردستانی عێراق.

له گفتوگۆیه‌کی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، به‌ڕێز ئه‌میته‌ی گوتی " خه‌ڵک زۆر ئاشنای هێرشی ڕۆژی 11 ی ئاداری ساڵی 1988 ن ئه‌وه‌ی کرایه‌ سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه و به‌هۆیه‌وه‌ سێ هه‌تا پێنج هه‌زار که‌س ده‌م و ده‌ست کوژران. به‌ڵام خه‌ڵکی که‌متر شاره‌زای هێرشه‌كانی تری به‌ چه‌کی کیمیاوین، که به بڕوای ئێمه ژماره‌یان ده‌گاته زیاتر له 200 هێرشی کیمیاوی له‌ دژی کورد له ناوچه‌کانی دیکه‌."

به‌ڕێز ئه‌میته‌ی هه‌روه‌ها گوتی هێرشه کیمیاویه‌کانی دژ به کوردستانی عێراق له به‌هاری ساڵی 1987 هه‌تا پایزی ساڵی 1988 به‌‌رده‌وام بوون.

ناوبراو گوتیشی هێرشه‌ کیمیاویه‌کان "کاریگه‌ری درێژده‌میان هه‌بووه له‌سه‌ر ته‌ندروستی خه‌ڵکی ناوچه‌که، وه‌ک توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، له‌دایکبوونی منداڵی که‌م ئه‌ندام و نه‌خۆشی چاو و پـێست و کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان."

ڕاوبۆچوونه‌کان نیشـان بده‌

XS
SM
MD
LG