سه‌رۆک وه‌زیری فه‌ره‌نسا ڕاده‌گه‌یه‌نێت هێچ گومان له‌وه‌دا نییه حکومه‌تی سوریا هێرشی کوشنده‌ی کیمیایی دژ به که‌سانی سیڤیل ئه‌نجامداوه، وه نه‌بوونی هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی توند به‌رامبه‌ریدا ڕێگا خۆش ده‌کات بۆ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د هێرشی هاوشێوه بکاته‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیر ژان مارک ئێرۆلت له ڕۆژی چوارشه‌ممه له میانه‌ی مشتومڕێکی په‌رله‌مان له‌سه‌ر به‌ده‌سـتهێنانی پشتیوانی بۆ هێرشی له‌شکری دژ به سوریا ئه‌م قسانه‌ی کرد.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و فه‌ره‌نسا ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د تاوانبار ده‌که‌ن به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له هێرشه‌که‌ی 21 ی مانگی هه‌شتدا و سه‌دان که‌سی تیادا کوژران.
ئێرۆلت ڕایگه‌یاند له‌و هێرشه‌دا نزیکه‌ی 1500 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌م ئاماره‌ش زیاتره له‌وه‌ی پێشتر حکومه‌تی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاندبوو.