سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌گه‌ری وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له‌لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه دژ به به‌گه‌لی وڵاته‌که، له‌سه‌ر ئه‌رکه‌کان و متمانه‌یی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌وێت.
له میانه‌ی کۆنفرانسێکی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌وانی له ستۆکهۆڵم له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ک وه‌زیری سویددا، سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌و بۆخۆی هێڵی سوری دانه‌ناوه سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی، به‌ڵکو ئه‌و هێڵه سوره کاتی په‌سه‌ندکردنی په‌یماننامه‌ی زلهێزه‌کانی جیهان هاتۆته ئاراوه بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت خۆیی و سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاتی سویدیش هاوڕان له‌سه‌ر بێده‌نگ نه‌بوونی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌فتاره به‌ربه‌ریانه‌ی له سوریادا ده‌کرێن و ده‌شڵێت هه‌روه‌ها هاوڕاشن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شکستهێنان له وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه شییانه‌کانی هێرشی زیاتر زۆرتر ده‌که‌ن.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت پێی وایه پێویسته هه‌نگاو بنرێت و ئه‌گه‌ر وه‌ڵام نه‌درێته‌وه و هه‌ر یه‌که له جێی خۆیه‌وه ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه بکات ئه‌وا ئه‌وانه‌ی شه‌رم نایانگرێت له بڕیاره‌کان ده‌توانن به‌رده‌وام به په‌ناپارێزیه‌وه ئه‌و کارانه‌ی خۆیان بکه‌ن.
سه‌رۆک ئۆباما بۆ سه‌ردانێکی یه‌ک ڕۆژی گه‌یشتۆته ستۆکهۆڵم و له‌وێشه‌وه ده‌ڕوات به‌ره‌و ڕوسیا بۆ به‌شداریکردن له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی کۆمه‌ڵه‌ی 20 دا که وه‌ها چاوه‌ڕوانده‌کرێت دۆسێی سوریا یه‌کێک بێت له ته‌وه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه.