نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ئاگاهی ده‌دات سه‌باره‌ت به به‌ره‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌کراو له ده‌می هه‌ر هێرشێکی بیانی بۆسه‌ر سوریا و ده‌شڵێت پێویسته پشکنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌رفه‌تیان هه‌بێت تا ڕاپۆرت له‌سه‌ر پشکنینه‌کانی خۆیان بده‌ن له‌سه‌ر قسه و باسی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی.
سه‌ره‌ک وه‌زیری عیراق له میانه‌ی وتارێکی ته‌له‌فزیۆنیدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوتوویه‌تی هه‌ر بڕیارێک بۆ هێرشکردنه سه‌ر سوریا به‌ر له ڕاپۆرتی پشکنه‌ران بڕیارێکی به په‌له ده‌بێت و پێویسته کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی چاوه‌ڕوانی ئه‌و ئه‌نجامانه بکات و ئه‌وجا چ لایه‌نێک چه‌کی کیمیایی به‌کارهێناوه به‌رپرسیار بکرێت.
له لایه‌کی تره‌وه گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و چوار وڵاته‌ی داڵده‌ی زیاتر له یه‌ک ملیۆن و هه‌شتسه‌د هه‌زار ئاواره‌ی سوریاییان داوه، ده‌ڵێن ئێجگار زۆر پێویستیان به یارمه‌تی ده‌ره‌کی هه‌یه بۆ کۆمه‌ککردنی ئه‌وانه‌ی خۆیان له شه‌ڕی ناوخۆی سوریا ده‌رباز ده‌که‌ن.
له ڕاگه‌یاندنێکی هاوبه‌شدا که ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاوکراوه‌ته‌وه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئوردون و تورکیا و وه‌زیری کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی لوبنان و سه‌رۆکی ده‌زگای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به په‌له داوای پشتیوانیه‌کی گه‌وره‌تری نێونه‌ته‌وه‌ییان کردووه بۆ په‌نابه‌رانی سوریایی.