سه‌رۆک ئۆباما هه‌وڵ ده‌دات له سه‌ردانه 24 کاتژمێرییه‌که‌یدا بۆ پایته‌ختی سوید لایه‌نه میانڕه‌وی و نه‌رمه‌که‌ی دیپلۆماسییه‌تی ئه‌مه‌ریکا به جیهان نیشان بدات له کاتێکدا جیهان چاوی له ڕێـیه بۆ بڕیاره‌کان له‌سه‌ر سوریا.
سه‌رۆک هه‌وڵ ده‌دات سه‌نگی بخاته سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی ئه‌سکه‌نده‌نافیانه له مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی که‌ش‌وهه‌وا، بازرگانی و ته‌کنه‌لۆژیادا.
سه‌رۆک ئۆباما سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه گه‌یشته ستۆکۆلم پاش ئه‌وه‌ی شه‌و له واشنتۆنه‌وه به‌ڕێکه‌وت له کاتێکدا که یاسادانه‌ران بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما بۆ هێرشکردنه سه‌ر سوریا هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. بڕیاره سه‌رۆک ئۆباما سبه‌ینێ بڕوات بۆ سانپیته‌رسبێرگ‌ی ڕوسیا بۆ به‌شداریکردن له کۆبونه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی جیهان له کۆنگره‌ی لوتکه‌یی گروپی 20.