حکومه‌تی عێراقی کۆنتراکتی به بڕی 348 ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ دوو کۆمپانیای چینی و کۆمپانیایه‌کی سویسری مۆر کردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له وڵاته‌که‌دا.
ئه‌و ڕێککه‌وتنه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه په‌سه‌ند کراوه بۆ دۆزنه‌وه‌ی نه‌وت له هه‌رێمی مه‌یسانی باشوری عێراق.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌کی که له دره‌نگانێکی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا بڵاوکرایه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوه کۆمپانیای weatherford دوو کۆنتراکتی ده‌رهێنانی نه‌وتی مۆرکردووه، یه‌کێکیان بۆ نزیکه‌ی 95 ملیۆن دۆلار و ئه‌وی تریش بۆ 82 ملیۆن و 4 سه‌د هه‌زار دۆلار. کۆمپانیانی (بۆهی) چینیش کۆنتراکتێکی به بڕی 96 ملیۆن و 7 سه‌د هه‌زار دۆلار مۆرکرووه. هاوکات کۆمپانیایه‌کی دیکه‌ی چینی کۆنتراکتێکی 73 ملیۆن و 8 سه‌د هه‌زار دۆلاری مۆرکردووه.
هاوکات عێراق کۆنتراکتی نه‌وتی له‌گه‌ڵ ئوردنی دراوسێ بۆ ساڵێکی تر زیاد کرد به پێی هه‌مان مه‌رجه‌کانی کۆنتراکته کۆنه‌که به‌ڵام له‌و باره‌یه‌وه زانیاری زیاتری نه‌دا.