ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت باڵیۆزی تورکیا بۆ میسر ده‌ست ده‌کاته‌وه به ئه‌رکه‌کانی خۆی له قاهیره.
پێشتر تورکیا باڵیۆزی خۆی له قاهیره گه‌ڕاندبووه‌وه به‌هۆی ئه‌و پشێوی و ئاڵۆزیه‌ی له په‌یوه‌ندیه‌کانیاندا هه‌بوون.
له لێداونه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یدا سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا خۆی لادا له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا ده‌کرێت گه‌ڕانه‌وه‌ی باڵیۆز حوسه‌ین ئانڤی به هه‌نگاوێک ڕووه‌و ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ئانکه‌ره و قاهیره دابنرێت یان نا، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت گووتی تاووتوێی هه‌ڵوێستی دیپلۆماتی ده‌کرێت ئه‌گه‌ر هه‌ل و مه‌رجی میسر وه‌رچه‌رخانێکی جیاوازی به خۆوه بینی.
کاربه‌ده‌ستێکی میسری ده‌ڵێت وه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ڕۆژی 5 شه‌ممه باڵیۆزی تورکیا بگاته‌وه قاهیره.
پاش ئه‌وه‌ی تورکیا به توندی ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر له‌کار لادانی موحه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی پێشوی میسر هه‌ردوو وڵات باڵیۆزه‌کانی خۆیان کێشایه‌وه.
پێشتریش عه‌دلی مه‌نسور ، سه‌رۆکی کاتیی میسر له ڕاگه‌یاندنێکدا گوتوویه‌تی پێویسته تورکیا له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیدا سه‌نگی بخاته سه‌ر میسر و گه‌لی میسری نه‌ک ڕێبه‌رانی لایه‌نێکی دیاریکراو له میسردا، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به ئیخوانولموسلمینه‌کانی میسر.