Accessibility links

گه‌وره‌ یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکا پشـتیوانی له‌ کرداری له‌شـکری له‌ دژی ڕژێمی سوریا ده‌که‌ن

  • VOA News

گه‌وره‌ یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌ردوو پارتی دیموکرات و کۆماری ده‌ڵێن پـشـتیوانی له‌ سه‌رۆک براک ئۆباما ده‌که‌ن له‌ مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتێوه‌ردانی له‌شـکری له‌ دژی حکومه‌تی سوریا ئه‌گه‌ر بێت و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌نگدانی له‌سه‌ر بکرێت.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جان باینه‌ری کۆماری و نانسی پـلۆسی ڕابه‌ری دیموکراته‌کان له‌ ئه‌نجومه‌نه‌که‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ پاش کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما له‌ کۆشـکی سـپی ئه‌مه‌یان ڕاگه‌یاند.
جان باینه‌ر گوتی ئه‌مه‌ریکا له‌ توانایدایه‌ سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د له‌ تاوانه‌کانی ڕابگرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌مه‌ریکا په‌یامێـک به‌ وڵاتانی دیکه‌ بدات که‌ له‌ به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی لێ بورده‌یی نیـیه‌.
نانسی پـلۆسیش گوتی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له‌ لایه‌ن ڕژێمی سوریاوه‌ ڕه‌فتارێـکی نامرۆیی‌یه‌، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌مه‌ریکا کاردانه‌وه‌ی له‌ به‌رامبه‌ردا هه‌بێت.
خانم دایان فه‌ینشتاینی دیموکرات که‌ سه‌رۆکی کۆمیته‌ی هه‌واڵگریـیه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌ویش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پـشـتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ سه‌رۆک ئۆباما ده‌ربڕی.
XS
SM
MD
LG