Accessibility links

جۆن مه‌ککه‌ین: ئه‌گه‌ر کۆنگرێس چاره‌سه‌ریی له‌شکریی په‌سه‌ند نه‌کات ئه‌وا ئه‌نجامه‌کانی کاره‌سات ده‌بن

  • Dan Rabinson

هاوکاتی هه‌وڵه‌کانی کۆشکی سپی بۆ ئاماده‌کردنی دۆسێیه‌کی تایبه‌ت به‌ سوریا بۆ ئه‌ندامانی کۆنگرێس، سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ دووان له‌ سیناتۆره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی کۆماریه‌کان کۆبووه‌وه‌.

دان ڕۆبنسن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ کۆشکی سپی له‌ ڕاپۆرته‌که‌یدا ده‌ڵێت هه‌ردوو سیناتۆر جۆن مه‌ککه‌ین و لیندسی گراهام له‌ نێو ئه‌و یاسادانه‌رانه‌دان که‌ بۆ زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ داوای وه‌ڵامێکی به‌هێزی ئه‌مریکایان کردووه‌ به‌رامبه‌ر شه‌ڕی ناوخۆی سوریا و هه‌روه‌هاش به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ کیمیاییه‌ی ڕۆژی 21 ی مانگی 8 له‌ سوریا کرا.

سیناتۆر گراهام ده‌لێت هیوای وه‌هایه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا زانیاری زیاتریان به‌ ده‌ست بگات سه‌باره‌ت به‌ ستراتیژیه‌تی که‌مکردنه‌وه‌ و زیادکردنی تواناییه‌کان له‌ سوریادا وه‌ک ده‌ڵێت تا ئه‌و کاته‌ی له‌ سیناتدا ده‌نگدانی له‌سه‌ر ده‌کرێت بگوترێت به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پلانی هه‌یه‌.

هیچ یه‌کێک له‌م دوو سیناتۆره‌ کۆماریه‌ باسیان نه‌کرد ئایا سه‌رۆک ئۆباما ستراتیژیه‌تێکی له‌و شێوه‌یه‌ داده‌ڕێژێت یان نا.

ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ و قسه‌کردن بۆ یاسادانه‌رانی ئه‌مریکایی به‌شێکن له‌و هه‌وڵه‌ چڕ و پڕانه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ده‌یدات بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی گومانه‌کان له‌ ناو ئه‌ندامانی هه‌ردوو لایه‌نی دیموکرات و کۆماریه‌کان له‌سه‌ر ئامانج و ڕێباز و کاریگه‌ریه‌کانی هه‌ر هێرشێکی له‌شکریی بۆسه‌ر سوریا.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG