ده‌کرێت بگوترێت ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق داوای کردنی هه‌ڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد و دوور له هه‌موو فێڵ و ته‌ڵه‌که و پێشێلکاری ده‌که‌ن.
به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی سپی ده‌ڵێت ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن ڕه‌خساندویه‌تی زه‌مینه‌یه‌کی له‌بار و گونجاو و سروشتیش نییه و هۆکاریشه بۆ پێشبینی کردنی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد بکرێت له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا و ده‌شڵێت ئه‌و باره‌ی هه‌یه به پله‌ی یه‌که‌م له ئه‌ستۆی پارتی و یه‌کێتیدایه به‌وپێیه‌ی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمه‌که‌ن.
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان شوان موحه‌مه‌د ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان یاسایه‌ک په‌سه‌ند کراوه و تیایدا هاتووه کاتێک که‌سێک ده‌چێت ده‌نگ بدات پێویسته ره‌گه‌زنامه‌ی پێبێت به‌ڵام کۆمیسیۆن له‌مه‌شدا پێشێلکاری کردووه و ئه‌و جۆره پێشێلکاریه‌ش زه‌مینه بۆ که‌م و کوڕی ده‌ڕه‌خسێنێت.
له میانه‌ی وتوویژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح شوان موحه‌مه‌د ده‌شڵێت زۆر ڕێگه‌ش هه‌ن
بۆ ڕێگه‌گرتن له پێشێلکاری کردن له هه‌ڵبژاردنه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی فێڵ و ته‌ڵه‌که له هه‌ڵبژاردندا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: