هه‌روادێ و ده‌نگه‌کان زۆرتر ده‌بن سه‌باره‌ت به دووه‌م دواخستنی کۆمگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد که بڕیاره 15 ی ئه‌م مانگه له هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بکرێت.
عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت هێشتا هیچ شتێک به فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه سه‌باره‌ت به دواخستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام ده‌شڵێت ناکۆکی هه‌ن که پێویستیان به یه‌کلاییکردنه‌وه هه‌یه پێش به‌ستنی کۆنگره‌که.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز مه‌جید باس له جیاوازی ئه‌و دید و بۆچوونانه ده‌کات که له‌سه‌ر ژماره‌ی نوێنه‌رایه‌تی کردن هه‌ن له هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستاندا.
بڕیاره 600 نوینه‌ر له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانه‌وه به‌شداری له‌و کۆنگره‌یه‌دا بکه‌ن به‌ڵام وه‌ک به‌ڕێز مه‌جید ده‌ڵێت باشور و باکوری کوردستان ڕێکنه‌که‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته ژماره‌ی به‌شدار بووان چۆن بێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: