Accessibility links

قادر عه‌زیز: گومانێکی زۆری ساخته‌کاری ‌ له‌ ده‌نگه‌کاندا هه‌یه‌ که‌ نگرانی هه‌موو لیسته‌کانه‌

  • Jani Diylan

Qadir Aziz قادر عه‌زیز

Qadir Aziz قادر عه‌زیز

چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێش هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌ستیپێکرد، ئاخۆ تا ئێستا به‌ شێوه‌یه‌کی سڤیلانه‌ به‌رێوه‌ چوه‌؟
قادر عه‌زیز سه‌رۆکی لیستی ئاێنده‌ی ژماره‌ 108 له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادیۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" به‌ڵی هه‌ڵمه‌ته‌که‌ تا ئێستا باشه‌ کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆێ لێ درووست نه‌بوه‌، هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌ڵێنیان داوه‌ که‌ پابه‌ندی یاسا و رێساکانی کمسیۆن بن وه‌ هه‌وڵ بدرێت به‌ راستی هه‌ڵبژاردنێکی مه‌ده‌نی، خاوێن، دیموکراسی و بێ کێشه‌ به‌رێوه‌ بچێت که‌ ئه‌مه‌ وا ده‌کات نموونه‌یه‌ک به‌ جیهانی ده‌روه‌ پێشان بده‌ێن. کا ک قادر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌ڵام خودی پرۆسه‌که‌ گومانێکی زۆری له‌سه‌ره‌ به‌ تاێبه‌تی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ساخته‌ کاری که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر ده‌نگ هه‌یه‌ له‌ کێشه‌ی مردووه‌کان، ده‌نگی دووباره‌ و ئه‌وانه‌ی به‌ بێ ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی ده‌نگ ده‌ده‌ن و ژماره‌یه‌کی زۆر ده‌نگی گوماناوی هه‌یه‌ که‌ تا ئێسا کمسیۆن نه‌ێتوانیوه‌ پاکی بکاته‌وه‌، گومانێکی زۆر هه‌یه‌ که‌ به‌ تاێبه‌تی ده‌سه‌ڵات وه‌ به‌ تاێبه‌تیش پارتی که‌ وه‌زعی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ باش نییه‌ و وه‌کو هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌نا بۆ ساخته‌کاری ببات که‌ جێگای نگرانی هه‌موو لیسته‌کانه‌".

XS
SM
MD
LG