Accessibility links

کاروان ساڵح: به ئومێدی ئه‌وه‌ین موفاجه‌ئه‌یه‌ک له هه‌ڵبژاردندا دروست بێت

  • Ahmad Barzani

کاروان ساڵح

کاروان ساڵح

هه‌ڵبژاردنی په‌‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له 21 ی ئه‌یلول به به‌شداری زیاتر له 15 لیستی جیاواز به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

کاروان ساڵح سه‌رۆکی لیستی سه‌ربه‌خۆکان ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ساڵ جیاواز ده‌بێت و "شه‌فافتر ده‌بێت" چونکه پرۆسه‌ی ده‌نگدان گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه.

له گفتوگۆیه‌‌کدا له‌‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، ناوبراو گوتی پـێشتر نه‌بوونی لیست و که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ "بۆشایه‌كی گه‌وره‌ بوو له پرۆسه‌ی دیموکراسی" هه‌رێمی کوردستان و پێشبینی کرد که لیسته‌که‌ی بتوانێت پیشتیوانی ده‌نگده‌ران به‌ده‌ست بهێنێت.

په‌‌رله‌مانتار کاروان ساڵح گوتیشی "به ئۆمێدی ئه‌وه‌ین موفاجه‌ئه‌یه‌ک دروست بێت."

XS
SM
MD
LG