Accessibility links

دکتۆر جه‌زا تۆفیق: ڕوخاندنی ڕژێمی عێراقیش به‌ هه‌نگاوی سنوردار ده‌ستیپێکرد

  • Balen Salih

 دکتۆر جه‌زا تۆفیق تاڵب

دکتۆر جه‌زا تۆفیق تاڵب

له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌گژداچوونه‌وه‌یه‌کی زۆری به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی هه‌یه‌ له‌ قه‌یرانی سوریادا به‌ڵام هێشتا هیچ هه‌نگاوێک به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌کارهێنانه‌ نه‌نراوه‌ که‌ زیاتر له‌ 1400 که‌سی تیادا کوژران.

دکتۆر جه‌زا تۆفیق ، پسپۆڕی جوگرافیای سیاسی له‌ زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت ئه‌مریکا بڕیاری خۆی داوه‌ بۆ وه‌شاندنی گورزی له‌شکریی له‌ سوریا و ماوه‌ته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ی ئه‌و هێرشه‌ له‌شکرییه‌ ده‌کات و ده‌شڵێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ندێک وڵاتی ئه‌وروپاش له‌گه‌ڵ ئه‌و گورزه‌ له‌شکرییه‌ی ئه‌مریکادا نه‌بن به‌ڵام ده‌ستخۆشی له‌ ئه‌مریکا ده‌که‌ن.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر جه‌زا ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات ئه‌م گورزه‌ له‌شکریه‌ی ئه‌مریکا هه‌ر ته‌نها بۆ لێدانی هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د نییه‌ به‌ڵکو په‌یامێکیشه‌ بۆ ئۆپزسیۆنی چه‌کدار و سیاسی سوریا.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG