Accessibility links

مێزگردی هه‌فته‌ : شه‌ری نا ته‌ندرووستی سه‌ر مه‌ڵپه‌ر و توره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان

  • Jani Diylan

Dr.khalid Khayati & Dr. Awat Aliyar

Dr.khalid Khayati & Dr. Awat Aliyar

به‌شداربوان دکتۆر خالید خه‌یاتی مامۆستاێ زانکۆێ لینکشۆپینگ له‌ سوید وه‌ دکتۆر ئاوات عه‌لیار چالاکی کاروباری رامیاری میوانانی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا.
له‌ چه‌ند رۆژی رابوردوودا شه‌رێکی راگه‌یاندنی نا ته‌ندرووست له‌سه‌ر مه‌ڵپه‌ر و تۆره‌ که‌مه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌ستی پێکردووه‌ که‌ له‌ کاتێکدا دێت ئاماده‌کاریه‌کان له‌ ئارادایه‌ بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد.
دکتۆر خالید خه‌یاتی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ ده‌ێبینین وه‌کو شه‌ره‌ ده‌ندوکه‌ و ئه‌و تێکهه‌ڵچۆنانه‌ له‌ دونیا ی مه‌جازی و توره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا، به‌ بۆچوونی من ڕاسته‌ گه‌یشتوه‌ته‌ لوتکه‌ی خۆێ به‌ڵام شتێکی غه‌ریب نییه‌ ئه‌گه‌ر له‌ زه‌مین و چوارچێوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا ته‌ماشای که‌ێن.
دکتۆر ئاوات عه‌لیار ده‌ڵێت منیش له‌و بروایه‌دام ئه‌وه‌ دیارده‌یه‌کی باش نییه‌، به‌ڵام ته‌قسیری ئه‌سلی ناچێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ که‌سانه‌ی که‌ له‌ توری فه‌ێس بوک وه‌ یاخود له‌ دونیای مه‌جازیدا ئه‌و قسانه‌ ده‌که‌ن، به‌ڵکۆ رێبه‌رایه‌تی سیاسی ئه‌و پارت وگروپانه‌یه‌ به‌ تاێبه‌تی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌ خه‌ریکن تووشی ململانیه‌ک ده‌بن کێ نوێنه‌رایه‌تی کوردی ئێرانه‌.

XS
SM
MD
LG