وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ده‌ڵێت ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکا نیشـانی داوه حکومه‌تی سوریا به‌رپـرسیاره له‌و هێرشه کیمیایـیه‌ی 21 ی مانگی هه‌شت کرایه سه‌ر ناوچه‌یه‌کی قه‌راغ شـاری دیمه‌شق.
کێری گوتی به‌ڵگه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن 1429 که‌س له ئاکامی هێرشه‌که گیانیان له‌ده‌سـتداوه که 426 یان منداڵ بوون.
سه‌باره‌ت به به‌ڵگه‌کان، گوتی سێ ڕۆژ به‌ر له هێرشه‌که تیمێـکی کیمیایی حکومه‌تی سوریا له ناوچه‌که‌دا بووه. گوتیشی موشه‌که‌کان ته‌نها له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمه‌وه هه‌ڵدراون و به‌ر ئه‌و ناوچانه که‌وتوون که له ژێر ده‌سـتی ئۆپـۆزسیۆندایه یان شه‌ڕی له‌سه‌ره.
وه‌زیری ده‌ره‌وه گوتیشی ڕاپـۆرته‌که‌ی ده‌زگای زانیاری ئاماژه به په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فونی ده‌کات که تیایدا یه‌ک له کاربه‌ده‌سـته باڵاکانی سوریا ڕوودانی هێرشی گازی ژه‌هراوی پشـتڕاستکردووه‌ته‌وه.
پاشـان گوتی ئه‌مه تاوانێـکی دژی مرۆڤایه‌تیـیه و ئه‌گه‌ربێت و کاردانه‌وه‌مان له به‌رامبه‌ریدا نه‌بێت، ئه‌وا بڕوای خه‌ڵـکی به ئه‌مه‌ریکا و کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی لاواز ده‌کات. گوتیشی ئه‌مه‌ریکا به‌پـێی خشته‌ی کاتی تایبه‌تی خۆی بڕیار ده‌دات.