ڕاوێژکاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی سه‌رۆکی ڕوسیا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی هیچ له‌و زانیارییانه‌ی ئه‌مه‌ریکای پێنه‌گه‌یشتووه که واشنتۆن ده‌ڵێت گوایه ڕۆڵی حکومه‌تی سوریا له هێرشه کیمیاییه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌سه‌ڵمێنێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما ڕۆژی پێنجشه‌ممه زانیارییه‌کانی خسته به‌رده‌م یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکا وه‌کو هه‌وڵێک بۆ ئه‌وه‌ی قایلیان بکات که حکومه‌تی سوریا چه‌کی کیمیایی دژ به گه‌لی خۆی له 21 ی مانگی هه‌شتدا به‌کارهێناوه و ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه سزا بدرێت.
یوری یوشاکۆڤ ڕاوێژکاری باڵای ڤلادمیر پوتن له ڕۆژی هه‌ینی بۆ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند ناتوانێت هیچ لێـدوانێـک له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه بدات چونکه هه‌تا ئێستا ئه‌مه‌ریکا ئه‌و زانیارییانه‌ی به ڕووسیا نه‌داوه.
ڕووسیا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نییه بیسه‌لمێنێت حکومه‌ت ده‌ستی هه‌بووه له‌و هێرشه‌دا. ڕووسیا و چین ڕایانگه‌یاندووه ڕێگه‌ده‌گرن له هه‌ر بڕیارێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که ڕێگا به کرده‌ی له‌شکری له دژی سوریا بدات، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه به‌بێ کۆده‌نگی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکانیش وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه هه‌ر ده‌داته‌وه.