Accessibility links

باڵی قاعیده‌ له‌ عێراق به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌ هێرشه‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت

  • VOA News

باڵی قاعیده‌ له‌ عێراق ڕۆژی هه‌ینی به‌رپـرسیارێـتی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م هه‌فته‌ی ناو وڵاته‌که‌ ڕاگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی بوونه‌ مایه‌ی کوژرانی به‌ لایه‌نی که‌م 82 که‌س که‌ زۆربه‌یان له‌ ناوچه‌ شیعه‌ نشینه‌کانی به‌غدای پایته‌خت بوون. ده‌ڵێت ئه‌مه‌ له‌ تۆڵه‌ی له‌سێداره‌دانی زیندانیانی سووننه‌ کراوه‌.
گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شـام له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کدا که‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێکی میلیتانه‌کان بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، نووسراوه‌ هێرشه‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ که‌ زۆربه‌یان به‌ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو کراون‌، له‌ تۆڵه‌ی ئه‌و 17 زیندانیکراوه‌ سووننه‌یه‌ بووه‌ که‌ له‌ 19 ی ئه‌م مانگه‌دا به‌ تاوانی تێرۆر له‌سێداره‌دران.
گروپه‌که‌ هه‌روه‌ها په‌یمانی داوه‌ هێرشی زیاتر له‌ دژی حکومه‌ت ئه‌نجام بدات.
هاوکات هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی و پـۆلیس گوتیان له‌ ئاکامی چه‌ند هێرشێـکدا که‌ شه‌وی ڕابردوو له‌ به‌غدا کراون، به‌ لانی که‌م 5 که‌س کوژراون و 8 که‌سیش برینداربوون، به‌مه‌ش کۆی ژماره‌ی کوژراون له‌ عێراق ته‌نها له‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا گه‌یشـتووه‌ته‌ 29 که‌س.
له‌وه‌تای له‌ مانگی چواره‌وه‌ شه‌پـۆلێـکی توندوتیژی عێراقی گرتووه‌ته‌وه‌، زیاتر له‌ 4 هه‌زار که‌س له‌و وڵاته‌ کوژراون.
XS
SM
MD
LG