Accessibility links

گومانبارێکی تیرۆرست له‌ هندستان ده‌ستگیر ده‌کرێت

  • VOA News

کاربه‌ده‌ستانی هندستان ڕاده‌گه‌ێنن گومانبارێکی سه‌ره‌کیان ده‌ستگیر کردووه‌ که‌ تاوانبار کراوه‌ به‌وه‌ی ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی شاره‌کانی هندستاندا.
وه‌زیری ناوخۆ سوشیل کومار شایندێ له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند کاربه‌ده‌ستان توانیان یاسین باکتول له‌ سه‌ر سنووری هندستان له‌گه‌ڵ نیپاڵ ده‌ستگیر بکه‌ن.
له‌ ئێستادا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.
باکتول گومانباره‌ بۆ هاوکاری کردن له‌ دامه‌زراندنی موجاهدینی هندستان، که‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له‌ کاربه‌ده‌ستانه‌وه‌ وا داده‌نرێت په‌یوه‌ندی به‌ گروپی له‌شکه‌رێ ته‌یبه‌ی بنکه‌ له‌ پاکستانه‌وه‌ هه‌بێت.
بڕوا ده‌کرێت موجاهدینی هندستان به‌رپرسیار بێت له‌ زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ له‌ ناویاندا ته‌قینه‌وه‌که‌ی ساڵێ 2010 له‌ ناو قاوه‌خانه‌یه‌کی بیانی له‌ شاری پونا که‌ بوو به‌ هۆی کوژرانی 17 که‌س.
به‌کتول که‌ بڕوا ده‌کرێت ته‌مه‌نی له‌ 30 ساڵی دابێت گومانباریشه‌ به‌ ته‌قینه‌وه‌کانی بانگلۆر و حه‌یده‌رئاباد. ده‌ستگیر کردنه‌که‌ی یاسن باکتۆل هه‌ر ماوه‌یه‌کی کورت بو پاش ده‌ستگیر کردنی گومانبارێکی دیکه‌ی سه‌ره‌کی عه‌بدول که‌ریم توندا.
XS
SM
MD
LG