جێـگری سه‌رۆکی پارتی ئازادی و دادپه‌روه‌ری ئیخوانه‌کانی میسر داوای له میسریـیه‌کان کرد ڕۆژی هه‌ینی بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر حکومه‌تی کاتی وڵاته‌که‌یان.
که‌ناڵی ڕاسته‌وخۆی جه‌زیره‌ی تایبه‌ت به میسر، ده‌قی وتاره‌که‌ی عیسام ئه‌لعه‌ریانی بڵاوکرده‌وه که له شوێنێـکی نهێنیدا تۆماری کردبوو.
ئه‌لعه‌ریان گوتی ئه‌وان به‌بێ سه‌رکرادیه‌تیـیه‌که‌یان ده‌توانن درێژه به شۆڕشه‌که‌یان بده‌ن تاوه‌کو به گوته‌ی خۆی شۆڕشی 25 ی یه‌نایه‌ر، واته ئه‌وه‌ی تیایدا حوسنی موباره‌ک له ده‌سه‌ڵات لادرا، به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن. گوتیشی ڕێگه ناده‌ن موباره‌ک له زیندان ده‌ربازی بـبێت.
هاوکات وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر هێزه‌کانی ئاسایشی خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیـیه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی بڕیاره ئیخوانه‌کان و لایه‌نگرانیان ڕۆژی هه‌ینی سـازی بکه‌ن له ژێر ناوی " جمعة الحسم" واته هه‌ینی یه‌کلایی‌که‌ره‌وه.