یه‌که‌م سه‌رۆکی ئه‌فریکایی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌شـداری کرد له‌و ڕێوڕه‌سمه‌ی له واشنتنی پایته‌خت سـازکرا بۆ به‌رز ڕاگرتنی 50 هه‌مین سـاڵیادی ڕێـپـێوانه مه‌زنه‌که‌ی سـاڵی 1963 ی واشنتن که تیایدا زیاتر له 250 هه‌زار که‌س به‌شـداریـیان کردبوو بۆ داوای مافی یه‌کسـانی له وڵاته‌که‌دا.
سه‌رۆک ئۆباما به‌و بۆنه‌یه وتارێـکی پـێشـکه‌ش کرد له هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ی قه‌شه و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ مارتن لوثه‌ر کینگ 50 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر لێوه‌ی وتاره به ناوبانگه‌که‌ی " من خه‌ونێکم هه‌یه" پـێشـکه‌ش کرد.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی به‌هۆی ئه‌و ڕێـپێوانه‌وه ئه‌نجومه‌نی شـاره‌کان و ده‌سه‌ڵاته ته‌شریعیـیه‌کانی ویلایه‌ته‌کان و کۆنگرس و کۆشـکی سپـی گۆڕان. گوتیشی هه‌ر به‌هۆی ئه‌و ڕێپـێوانه‌وه ئازادی و یه‌کسـانی له ئه‌مه‌ریکا زیاتر بوو، نه‌ک هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ریکایـیه‌کانی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌فریکین، به‌ڵـکو بۆ ژنان و ئه‌مه‌ریکایـیه خاوه‌ن پـێداویستیـیه تایبه‌ته‌کان و لاتینیـیه‌کان و ئاسیایـیه‌کان و ئه‌مه‌ریکایـیه ڕه‌سه‌نه‌کان(هیندیـیه سووره‌کان) و موسڵمانه‌کان و کاثۆلیکه‌کان و جووه‌کان و هاوچنس بازان.
به‌ڵام گوتیشی هێشـتا ئه‌رکه‌که‌مان ته‌واو نه‌بووه و ده‌بێت وریابین بۆ پاراسـتنی ئه‌و ده‌سـتکه‌وتانه.
پاشـان ئاماژه‌ی بۆ که‌می موچه‌ی کرێکارانی ئه‌مه‌ریکایی کرد له‌و ده‌مه‌ی قازانجی کۆمپانیاکان له زیادبووندایه و گوتی یه‌کسـانی ته‌نها به ئازادی نایه‌ته دی.