Accessibility links

له‌ توندوتیژیـیه‌کانی چوارشه‌ممه‌ی عێراق 74 که‌س ده‌کوژرێن

  • VOA News

زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب و هێرشی چه‌کدار له‌ عێراق و به‌ تایبه‌تی له‌ به‌غدای پایته‌خت ده‌بنه‌ مایه‌ی کوژرانی به‌ لای که‌م 74 که‌س و برینداربوونی ده‌یان که‌سی دیکه‌.
زۆربه‌ی هێرشه‌کان له‌ کاتی به‌یانیدا بوون‌ له‌و ده‌مه‌ی خه‌ڵـکی بۆ سه‌ر کاره‌کانیان ده‌چوون.
ته‌قینه‌وه‌کان که‌ به‌ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و هێرشی خۆکوژی و بۆمبی چێنراو کرابوون، بازاڕ و چێشـتخانه‌ و شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبیلیان پـێـکرابوونه‌ نیشـانه‌ له‌ ناوچه‌ زۆرینه‌ شیعه‌کاندا. هه‌روه‌ها له‌ کاروانێـکی له‌شـکری له‌ باشوری به‌غدا دراوه‌.
خراپـترین هێرش له‌ ناوچه‌ی کازمیـیه‌ی به‌غدا بوو، که‌ له‌وێ 4 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو به‌ دوای یه‌کدا ته‌قیونه‌ته‌وه‌ و له‌ ئاکامدا 10 که‌س کوژراون و زیاتر له‌ 27 که‌س برینداربوون.
له‌ باکوری عێراق، پارێزگاری موسڵ ئه‌سیل نوجێفی له‌ هه‌وڵێـکی کوشتن ڕزگاری بوو کاتێـک بۆمبێـکی چێنراو به‌ کاروانی ئۆتۆمبیله‌که‌یدا ته‌قیـیه‌وه‌.
XS
SM
MD
LG