Accessibility links

په‌رله‌مانی ئێران بڕیارێـک بۆ داوای قه‌ره‌بوو له‌ ئه‌مه‌ریکا په‌سه‌ند ده‌کات

  • VOA News

په‌رله‌مانی ئێران له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی په‌سه‌ندکرد که‌ داوا ده‌کات حکومه‌ت داوای قه‌ره‌بوو له‌ ئه‌مه‌ریکا بکات بۆ ده‌ست هه‌بوونی له‌ کوده‌تاکه‌ی ساڵی 1953 که‌ بوو به‌هۆی لادانی سه‌رۆک وه‌زیرێکی هه‌ڵبژاردراو.
ئه‌م یاسایه‌ش دوابه‌دوای بڵاوکردنه‌وه‌ به‌ڵگه‌ی نهێنی ئه‌م دواییانه‌ بوو که‌ چۆن CIA ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ لادانی سه‌رۆک وه‌زیز محه‌مه‌د موسه‌ده‌ق 60 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
بڕیاره‌که‌ داوای دامه‌زراندنی کۆمیته‌یه‌ک ده‌کات بۆ لێکۆڵێنه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌که‌ و ئاماده‌کردنه‌ی ڕاپـۆرتێک له‌ ماوه‌ی 6 مانگدا به‌ر له‌وه‌ی کارێکی یاسایی دژ به‌ حکومه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ دادگای نێو نه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجام بده‌ن.
196 ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌ دانیشته‌نه‌که‌ ئاماده‌ بوون و 167 که‌س پشتیوانیان له‌و یاسایه‌ کرد له‌ کاتێکدا 5 ده‌نگی دژ به‌ یاساکه‌ش درا. دانیشته‌که‌ش به‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ ڕادیۆی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ په‌خش‌کرا.
XS
SM
MD
LG