کۆمکاری عه‌ره‌ب حکومه‌تی سوریای تاوانبارکرد به‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له نزیک دیمه‌شق چه‌کی کیمیاوی به‌کارهێناوه و بووه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی سه‌دان که‌س. داوا ده‌کات تاوانکاران ڕاپـێچی به‌رده‌م دادگا بکرێن.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی له ڕۆژی سێشه‌ممه کۆمکاری عه‌ره‌ب هه‌روه‌ها داوای له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد کۆتایی به ناکۆکیـیه‌کانیان بهێنن و له‌سه‌ر بڕیارێـکی توند له دژی ئه‌وانه‌ی ئه‌و تاوانه‌یان کردووه ڕێبکه‌ون.
کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌ڵێت به نیازه هه‌فته‌ی داهاتوو له‌سه‌ر ئاسـتی وه‌زیران کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ ڕه‌وشی سوریا سـازبکات.
حکومه‌تی سوریا نکوڵی ده‌کات ده‌سـتی له‌و هێرشه‌دا هه‌بووبێت. ئه‌مه‌ریکاش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ربێت و به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر هه‌بن که ڕژێمی سوریا چه‌کی کیمیاوی به‌کارهێناوه، ئه‌وا بۆ کرداری له‌شـکری ئاماده‌یه.