Accessibility links

جان کێری: حکومه‌تی سوریا هه‌وڵی له‌ناوبردنی به‌ڵگه‌ی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی ده‌دات

  • VOA News

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ده‌ڵێت سوریا هه‌وڵ ده‌دات به‌ڵگه‌کانی به‌کار هێنانی چه‌کی کیمیایی له‌ هێرشه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابوردوودا له‌ ناوببات.
به‌ڕێز کێری ڕایگه‌یاند ئه‌وه‌ی له‌ سوریا ڕووده‌دات ده‌بێت ویژدانی جیهان بهه‌ژێنێت.
حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت هه‌رگیز چه‌کی کیمیایی دژ به‌ گه‌لی خۆی به‌کار نه‌هێناوه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیاش ڕاده‌گه‌ێنێت بۆی هه‌یه‌ ئه‌و هێرشه‌ له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ ئه‌نجام درابێت تا کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی کردارێکی دژ به‌ سوریا ئه‌نجام بده‌ن. به‌ڵام به‌ڕێز کێری ده‌ڵێت حکومه‌تی سوریا خاوه‌نی چه‌کی کیمیاییه‌و توانای به‌کارهێنانیشی هه‌یه‌.
زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌ی په‌منێری ده‌نگه‌ی ئه‌مه‌ریکا سکات ستێرندایه‌.
XS
SM
MD
LG