Accessibility links

عه‌زیز شه‌ممۆ: له‌ ئۆکرانیا کورده‌کان ماڵی کوردانیان دامه‌زراندووه‌‌

  • Balen Salih

عه‌زیز شه‌ممۆ

عه‌زیز شه‌ممۆ

له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ده‌زگای به‌درخان هه‌ر ساڵه‌ و له‌ پایته‌ختی وڵاتێکدا ڤێستیڤاڵه‌که‌ی ده‌کات و پێشتریش له‌ واشنتۆنی پایته‌ختی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڤێستڤاڵێکی کرد به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ک له‌ نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانی کورد.
به‌شێک له‌ به‌شداربووانی ڤێستیڤاڵی به‌درخان له‌ ئۆکرانیا

به‌شێک له‌ به‌شداربووانی ڤێستیڤاڵی به‌درخان له‌ ئۆکرانیا



عه‌زیز شه‌ممۆ نوسه‌ر و ڕۆشنبیر به‌شداره‌ له‌ ڤیستیڤاڵه‌که‌ی ئه‌مساڵی به‌درخاندا له‌ ئۆکرانیا وه‌ ده‌ڵێت به‌شی گرنگی ئه‌م جۆره‌ ڤێستیڤاڵانه‌ ناساندنی کولتور و فه‌رهه‌نگی کوردیه‌ به‌ گه‌لانی دنیا و هه‌روه‌هاش بینین و تێگه‌یشتنه‌ له تایبه‌تمه‌ندێتیه‌کانی فه‌رهه‌نگ و کولتوری گه‌لانی تر‌.

به‌ڕێز شه‌ممۆ ده‌شڵێت نزیکه‌ی 30 هه‌زار کورد له‌ ئۆکرانیا ده‌ژین و به‌شێکیان ئێزیدین و به‌شێکی تریشیان ئیسلامن و به‌ کوردیه‌کی زۆر پاراو قسه‌ ده‌که‌ن و خاوه‌نی هه‌ستێکی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یین.

به‌ڵین ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ عه‌زیز شه‌ممۆ کردوه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:
XS
SM
MD
LG