Accessibility links

نه‌عیم نه‌جه‌فی: رێژه‌ی جیابونه‌وه‌ ( ته‌ڵاق) له‌ کرماشان له‌ چوونه‌ سه‌ره‌وه‌دایه‌ و له‌ پله‌ی سیه‌مدا دێت له‌ ئێران

  • Jani Diylan

Naeim Najafi

Naeim Najafi

ژن هێنان وه‌ یاخود جیابۆنه‌وه‌ (ته‌لاق) ئه‌مرۆ بوه‌ته‌ به‌شێک له‌ ژیانی مرۆڤ. له‌ کاتێکدا ژن هێنان خۆشی و شادی ئاوه‌ره‌ جیابۆنه‌وه‌ تاڵی و غه‌م و خه‌فه‌ت دێنی. کرماشان یه‌کێک له‌ هه‌ره‌ شاره‌کانی ئێرانه‌ له‌ رووی زۆری و چونه‌ سه‌ره‌وی جیابۆنه‌وه‌ وه‌ یاخود ته‌ڵاق.
به‌ داخه‌وه‌ به‌ هۆێ نه‌ باشی هێلی ته‌لیفۆنه‌کانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێران و پچڕاندنی بۆ چه‌ندین جار چوونیه‌تی فایلی ده‌نگی ئه‌م وتو وێژه‌ زۆر باش نییه‌.
ڕۆژنامه‌وان نه‌عیم نه‌جه‌فی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" ته‌لاق شتێک نییه‌ تایبه‌ت به‌م سه‌رده‌مه‌ بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێ ئاماژه‌یه‌ فه‌ره‌ بوونی ئاماری ته‌لاقه‌ که‌ ئه‌مه‌ش تاێبه‌ت به‌ وڵاتێک نییه‌ به‌ڵکۆ شتێکی جیهانیه‌ که‌ رۆژ به‌ رۆژ له‌ چوونه‌ سه‌ره‌وه‌دایه‌ به‌ جۆرێک سه‌رنجی کۆمه‌ڵ ناسان و ڕۆشه‌نبیرانی بۆ لاێ خۆێ ڕاکێشاوه‌. کاک نه‌عیم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئاماری ته‌ڵاق له‌ چوارچێوه‌ی ئێراندا سیه‌م تا پێنجم بوه‌ که‌ له‌ هه‌ر 6 هاوسه‌رگیری یه‌کێکی ته‌لاق بوه‌ . کاک نه‌عیم هۆکاره‌کانی ته‌ڵاق ده‌گه‌رێنیته‌وه‌ بۆ ناپاکی هاوسه‌ریه‌تی، خانه‌ گومانی، ئابوری، نه‌خۆشی ڕه‌وانی و(فساد)".

XS
SM
MD
LG