حامد کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان و سه‌رۆک وه‌زیری پاکسـتان نه‌واز شه‌ریف له ئیسلام ئاباد کۆبوونه‌وه به مه‌به‌سـتی تاووتوێکردنی چۆنێتی کارکردن به ئاڕاسته‌ی سـازدانی وتووێژی ڕاسته‌وخۆی نێوان حکومه‌تی کابول و یاخیبوانی تاڵیباندا.
سه‌رۆکی ئه‌فغانی به په‌یامنێرانی گوت ئه‌و سه‌نگی خسـتووه‌ته سه‌ر باشکردنی هه‌وڵه هاوبه‌شه‌کان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی و کارکردن بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری له سنووری هاوبه‌شی نێوانیاندا.
سه‌رۆک وه‌زیری پاکسـتانیش لای خۆیه‌وه دووپاتی کرده‌وه پاکسـتان به دڵسۆزانه به ئه‌وپه‌ڕی توانای کارده‌کات بۆ ئاشته‌وایی ئه‌فغانیـیه‌کان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا گوتی هه‌وڵه‌کانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌بێت به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌فغانیـیه‌کان خۆیانه‌وه بێت.
هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا، سه‌نگیش خراوه‌ته سه‌ر په‌یوه‌ندیـیه هاوبه‌شه‌کانی دیکه‌ی نێوانیان، له‌وانه بازرگانی و ئابوری و وزه و گه‌یاندن.