Accessibility links

جودابیرانی ئێرانی له‌ عێراق گازه‌نده‌ له‌ حکومه‌تی وڵاته‌که‌ ده‌که‌ن


ڕێکخراویکی جودابیری ئێرانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی گوناهبار ده‌کات به‌وه‌ی ئاو و وزه‌ی ئه‌لیکتریکیان له‌ ئۆردوگایه‌کی ڕێکخراوه‌که‌ بڕیوه‌.

کاربه‌ده‌ستانی عێراقی نکوڵی له‌و گوناهبارکردنه‌ ده‌که‌ن.

ئه‌م دوو ڕاگه‌یاندنه‌ جیاوازه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ دواترینن له‌و مشت و مڕه‌ی نێوان جودابیرانی موجاهیدینی خه‌ڵق و حکومه‌تی عێراق هه‌ن له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئۆردوگای ئه‌شره‌ف .

ئۆردوگای ئه‌شره‌ف له‌سه‌روه‌ختی سه‌دام حوسه‌یندا بۆ موجاهیدینی خه‌ڵق دروستکرا و ئێستاش ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراوه‌ نایانه‌وێت جێی بهێڵن.

ئه‌م ڕێکخراوه‌ ده‌ڵێت له‌ ڕۆژی 10 ی مانگی هه‌شته‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ئاو و وزه‌ی ئه‌لکتریکیان لێ بڕیون و ده‌شڵێت هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی وڵاته‌که‌ ده‌ستیان له‌و ڕه‌فتاره‌دا هه‌یه‌.

له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵقدا هاتووه‌ نزیکه‌ی 100 که‌س دووچاری نه‌خۆشی سه‌خت هاتوون.
XS
SM
MD
LG