Accessibility links

ئه‌مه‌ریکا تاووتوێی بژاره‌کان به‌رامبه‌ر به‌ سوریا ده‌کات

  • VOA News

کاربه‌ده‌ستێکی کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کۆمه‌ڵێک بژاره‌ی به‌رده‌ستدایه‌ ئه‌گه‌ر بێتو وه‌ک ده‌گوترێت سوریا چه‌کی کیمیاوی به‌کار هێنابێت.
ئه‌و کاربه‌ه‌سته‌ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ئه‌م قسانه‌ی کرد له‌ کاتێکد سه‌رۆک باراک ئۆباما له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاره‌ باڵاکانی ئاسایشی نیشتیمانیدا کۆبووه‌وه‌ بۆ تاوتوێکردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی وه‌ک ده‌گوترێت سوریا له‌ ناوچه‌یه‌کی نزیک دیمه‌شق چه‌کی کیمیاوی دژ به‌خه‌ڵکی سیڤیل به‌کارهێناوه‌.
پێشتر سه‌رۆک ئۆباما هیچ خواستێکی بۆ به‌کارهێنانی هێزی له‌شکری دژ به‌ حکومه‌تی سوریا ده‌رنه‌بڕیبو.
به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا چه‌کی هه‌یگڵ پێشنیازی ئه‌وه‌ ده‌کات ئه‌مه‌ریکا هێزه‌ ده‌ریاییه‌کانی له‌ نزیک ناوچه‌که‌ جێگیر بکات بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ بن بۆ هه‌ر بڕیارێکی سه‌رۆک له‌سه‌ سوریا بیدات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ به‌ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند سه‌رۆک ئۆباما داوای بژاره‌ی جۆراو جۆره‌ی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ کردووه‌ ئه‌گه‌ر بڕیار بدات هێرشێک بکاته‌ سه‌ر حکومه‌تی دیمه‌شق.
XS
SM
MD
LG