له پاش تێکچونی له ڕاده‌به‌ده‌ری ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق و په‌ره‌سه‌ندنی شه‌پۆلی توندوتیژیـیه‌کان که سه‌رتاپای وڵاته‌که‌ی گرتۆته‌وه، بڕیار بوو له پاش پشووی جه‌ژن په‌رله‌مانی عێراق لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دابینکردنی ئاسایش و ئه‌فسه‌رانی باڵای وڵاته‌که‌دا ساز بدات، وه‌لێ هه‌تا ئێستا کارێکی به‌رچاو له‌و باره‌یه‌وه نه‌کراوه.
پێشووتریش له دوای شکاندنی زیندانه‌کانی ئه‌بو غرێب و تاجی و به‌ره‌ڵابوونی به سه‌دان له زیندانکراوان که زۆربه‌یان له‌سه‌ر تاوانه‌کانی په‌یوه‌ست به تیرۆره‌وه سزای زیندان درابوون، بڕیار بوو لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراقدا لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ی له سه‌ر ئه‌و ڕووداوه ئه‌نجام بدایه به‌ڵام هه‌تا ئێستا ڕاپۆرتی کۆتایی گه‌ڵاڵه نه‌کراوه.
جیهاد حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه و په‌رله‌مانتاری لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامن به‌ڵام ده‌بێت فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه له‌شکریـیه‌کان که سه‌رۆك وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکیه ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌کاربهێنێت و به‌رپرسانی ئاسایش ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بکات.