Accessibility links

حوسنی موباره‌ک له‌ زیندان ئازاد ده‌کرێت


سه‌رۆکی پێشووی میسڕ حوسنی موباره‌ک ‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ زیندان ئازادکرا، و بۆی هه‌یه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ئاڵۆزی زیاتر له‌ وڵاته‌که‌دا دروست بکات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ سه‌رۆک وه‌زیری میسڕ ڕایگه‌‌یاند ئه‌گه‌ر ئازادکرا، ئه‌وا به‌ڕێز موباره‌ک له‌ ماڵه‌که‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ به‌ هه‌لیکۆپته‌رێک ئه‌و ڕێبه‌ری پیشووی میسڕی ته‌مه‌ن 85 ساڵان له‌ زیندانه‌وه‌ برا بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی له‌شکری له‌ نزیک قاهیره‌.
شایانی باسه‌ پاش ئازادکردنیشی دادگاییه‌کانی موباره‌ک به‌رده‌وامه‌ به‌ تاوانی کوشتنی خه‌ڵکی و گه‌نده‌ڵی له‌ ماوه‌ی ئه‌و 30 ساڵه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بووه‌. یه‌کێکی تریش له‌و تاوانانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ نه‌یتوانی ڕێگا له‌ کوشتنی خۆپیشانده‌ران بگرێت له‌ میانه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی ساڵی 2011 که‌ کۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتی 30 ساڵه‌ی هێنا.
سـاڵی ڕابردوو‌ دادگا بڕیاری زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پاند، به‌ڵام پاشان دادگا بڕیاری دا جارێکی تر دادگایی بکرێته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG