Accessibility links

مه‌خموری: ئه‌وه‌ی له‌ڕێی حزبایه‌تیه‌وه‌ له‌ده‌ستمانداوه، با به کوردایه‌تی به‌ده‌ستی بهێنینه‌وه

  • Ahmad Barzani

ڕێبه‌ری یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان، ده‌ڵێت ئێستا "کاتی ئه‌وه‌ هاتووه که ئه‌وه‌ی له‌ ڕێی حزبایه‌تیه‌وه‌ له‌ده‌ستمانداوه، به‌ کوردایه‌تی به‌ده‌ستی بهێنینه‌وه."

غه‌فور مه‌خموری، که هه‌روه‌ها ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورده، ده‌ڵێت بۆ سه‌رخستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی پێویسته تایبه‌تمه‌ندی هه‌موو به‌شه‌کان و لایه‌نه سیاسیه‌کان ڕه‌چاو بکرێت.

به‌ڕێز مه‌خموری هه‌روه‌ها گوتی له‌به‌ر هۆکاری ته‌کنیکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد بۆ 15 ی مانگی داهاتوو دواخرا.

بڕیاره کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ناوه‌ڕاستی ئه‌یلولدا له هه‌ولێر ده‌ستپێبکات و بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام بێت.

جگه له پارته‌ سیاسیـیه‌کان و ڕێکخراو و نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵگای سیڤیلی کوردی، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت نوێنه‌رانی وڵاتانی ناوچه‌که‌ و ڕێکخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌شداری له‌و کۆنگره‌یه‌دا بکه‌ن.

XS
SM
MD
LG