حکومه‌تی عێراق له دانانی پشتێنه‌یه‌کی ئاسایشیدایه بۆ ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا وه‌ک هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ده‌ڵێن ئه‌م هه‌نگاوه پاش ئه‌و هه‌واڵانه دێت که گوایه ئه‌لقاعیده و جیهادیه‌کان به‌نیازی هێرشکردنه سه‌ر په‌رله‌مان و دامه‌زراوه حکومه‌تیه‌کانی تریشن.
دکتۆر له‌تیف موسته‌فا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت گرتنه‌به‌ری ئه‌و جۆره ڕێوشوێنانه هه‌نگاوێکی چاوه‌ڕوانکراو بووه له حکومه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق هه‌موو پۆسته ئاسایشیه‌کانی له‌لای خۆی هێشتۆته‌وه، ده‌شبێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بکرێت که ڕه‌وشی ئاسایسی ئه‌م وڵاته ڕۆژ به ڕۆژ خراپتر بێت.
دکتۆر له‌تیف ده‌شڵێت ئێستا تێرۆرکارانی ئه‌لقاعده به‌هێزترن و خاکیان به‌ده‌سته‌وه‌یه به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دا نییه ئه‌لقاعیده بتوانێت هێرش بکاته سه‌ر په‌رله‌مانی وڵاته‌که هاوشێوه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی کردیانه سه‌ر به‌ندیخانه‌کانی ئه‌بوغرێب و تاجی، هه‌رچه‌نده ده‌شڵێت "ناکرێت به دووریش بزانرێت".
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر له‌تیف موسته‌فا کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: