Accessibility links

د. هۆشمه‌ند عه‌لی: ناکرێ به‌ته‌نها چه‌ند هێزێـک باڵاده‌ست بن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بڕیاره‌ چاره‌نووسسازه‌کانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی

  • Haider Kareem

کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد که‌ بڕیاربوو له‌ (24) ی ئه‌م مانگه‌ له‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌بچێت، ئێستا واپـێده‌چێت که‌ له‌ مانگی 9 سازبدرێت، ئه‌گه‌ر هیچ کێشه‌یه‌کی نه‌یه‌ته‌ پێش.
دکتۆر هۆشمه‌ند عه‌لی مێژووناس و شاره‌زای سیاسی ڕۆژهه‌ڵای ناوه‌ڕاست له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی بڕیاردان له‌ به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌و ئاست و ئه‌ندازه‌یه‌ی که‌ سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان ئه‌مڕۆ که‌ هه‌یه‌تی به‌و ئاسته‌ی که‌ به‌شداری پێکردنی ڕێکخراو و کومه‌ڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و هه‌روه‌ها وڵاتانی ئیقلیمی، ناکرێت سه‌رکردایه‌تی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان بچێته‌ ناو گه‌مه‌یه‌که‌وه‌ که‌ ته‌نها بۆ ڕووکه‌ش نیشاندان و بۆ مه‌سه‌له‌یه‌ک بێت، یاخود له‌سه‌ر ته‌وژم و هێزوفشاری لایه‌نێکی سیاسی دیاری کراوبێت له‌ هه‌ر چوار پارچه‌یه‌کی کوردستاندا.‌
XS
SM
MD
LG