Accessibility links

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت 30 هه‌زار ئاواره‌ی سوری گه‌یشـتوونه‌ته‌ هه‌رێمی کوردسـتان

  • VOA News

ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند که‌وا له‌ ماوه‌ی پـێـنج ڕۆژی ڕابردوو نزیکه‌ی 30 هه‌زار هاوڵاتی سوری له‌ تاو شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌که‌یان په‌نایان بۆ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بردووه‌‌.
یوسف مه‌حمود گوته‌بێژی ئاژانسه‌که‌ ده‌ڵێت زۆربه‌یان کوردن که‌ له‌ باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریاوه‌ هه‌ڵاتوون. ده‌شڵێت هێشـتا ئاواره‌ی دیکه‌ دێن و زۆربه‌یان ژن و منداڵن و هه‌ر ته‌نها ڕۆژی دووشه‌ممه‌ نزیکه‌ی 3 هه‌زار ئاواره‌ له‌ سنوور په‌ڕیونه‌ته‌وه‌ و به‌وه‌ش کۆی ژماره‌ی ئاواره‌کانی له‌وه‌تای ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه‌ ‌گه‌یشتوونه‌ته‌ هه‌رێم گه‌یشـتووه‌ته‌ 30 هه‌زار که‌س و ژماره‌ی گشـتی ئاواره‌کانی سوریا له‌ هه‌رێمی کوردسـتان له‌ ئێسـتادا بووه‌ به‌ نزیکه‌ی 195 هه‌زار.
یوسف مه‌حمود ده‌شڵێت هێشـتا نازانرێت بۆچی له‌ ناکاو ئه‌و هه‌موو ئاواره‌یه‌ به‌ره‌و هه‌رێمی کوردستانی عێراق دێن.
XS
SM
MD
LG