Accessibility links

زیوه‌ر شه‌ێخۆ: کۆچی کوردان بۆ باشور به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورد و کوردستاندا نییه‌

  • Jani Diylan

Rojava.Foto.Xandan

Rojava.Foto.Xandan

تا دوێنی داد و فه‌ریاد بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سنوره‌کان داخراوون و ئێستاکه‌ ده‌بینین شه‌پۆلێکی مرۆڤی له‌ رۆژئاوای کوردستانه‌وه‌ روو ده‌که‌نه‌ باشور.
چالاکوان زیوه‌ر شێخۆ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ ڕادیۆێ به‌شی ککوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت"کۆچکردن به‌و جۆره‌ بۆ ده‌ڤه‌ری کوردستان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌ له‌ خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌ وه‌ نه‌ کوردستان وه‌ ئێمه‌ ئه‌مه‌ وه‌کو کۆچکردنێکی سیاسی ده‌ێبینین، ڕاسته‌ له‌ لایه‌ن ڕادیکاڵه‌ ئیسلامیه‌کانه‌وه‌ وه‌کو (جه‌بهه‌ النسره‌ وه‌ ده‌وله‌ت العراق وبلاد الشام) هێڕشێک بۆ سه‌ر کوردستانی ڕۆژئاوا هه‌یه، مه‌خابن ئه‌رتشی ئازادیش ده‌ستی تێدایه‌ و ئوپوزسیۆنی سوریش هه‌ڵوێستیکی سلبیان هه‌یه‌. کاک زێوه‌ر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت دوژمنی کورد نه‌ک ته‌نها شه‌ری چه‌کداری ده‌کات به‌ڵکۆ هه‌ر وه‌ها شه‌ری ساێکۆلوژی، ئابوری و شه‌ری راگه‌یاندن و به‌لی ڕاسته‌ ده‌بێت گه‌نجان له‌ وڵات بمێنن و به‌رگری له‌ خاکی کوردستان بکه‌ن".

XS
SM
MD
LG