بڕیاربوو له 24 ی مانگی هه‌شت کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌سـت به کاره‌کانی بکات، به‌ڵام پاش کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌که له 15 ی مانگی هه‌شت و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و کات و کارانه‌ی له به‌رده‌میاندا ماوه، وا دیاره بڕیار دراوه به‌سـتنی کۆنگره‌که دوابخرێت
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی ڕه‌هه‌ندی پـێشـهاته‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه بو که موعته‌به‌ر شیروانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کانی به‌رنامه دوو ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد عومه‌ر باڵه‌کی و خه‌لیل ئیبراهیم.
به‌ڕێز خه‌لیل ئیبراهیـم (نوێنه‌ری ئیسلامییه‌کان) ده‌ڵیت گفتوگۆکان به شێوه‌ی حه‌قیقی و دوور له حیزبایه‌تی و پارچه‌گه‌رایی و ناوچه‌گه‌ری ده‌کرێن. ئه‌و داوای گوتاری هاوبه‌ش و نوێ ده‌کات بۆ گه‌یشتن به ئامانجی گه‌لی کورد.
به‌ڕێز عومه‌ر باڵه‌کی (نوێنه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستان) ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ هه‌مو رای جیاواز، ڕوحییه‌ی "برایه‌تی و ئیقناع کردن" و هه‌سه‌ت به به‌رپرسیاره‌تی کردن و حاڵه‌تی گوزه‌شه‌ت کردن به‌سه‌ر کۆبونه‌وه‌کاندا زاڵ بووه.
ئه‌و دوو ئه‌ندامانه ده‌شڵێن وابڕیاره 20ی مانگ به‌فه‌رمی بڕیاری وه‌دواخستنی کۆنگره‌که ڕابگه‌ندرێت.