سه‌رکرده‌ی له‌شکری میسر ده‌ڵێت هێزه سه‌ربازیه‌کانی وڵاته‌که‌ی هه‌روا ده‌سته‌وسان نابن له به‌رامبه‌ر توندوتیژی پاش ئه‌وه‌ی سه‌دان که‌س کوژران هاوکاتی پشێویه سیاسیه‌کانی میسر.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی سه‌رکرده‌ی له‌شکری میسر هاوکات بووه له‌گه‌ڵ داوای هاوبه‌ندی ئیسلامیه‌کانی میسر بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی بڕیار بوو بکرێت وه‌ک پشتیوانی بۆ موحه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کارخراوی میسر.
ژه‌نه‌راڵ عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی ده‌ڵێت له‌شکر هیچ نیازێکی بۆ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی ده‌سه‌ڵات نییه و داوای له ئیسلامیه‌کانیش کردووه تا به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی میسردا بکه‌ن.
له یه‌که‌م ڕاگه‌یاندنیدا له‌وه‌تای سه‌رکوتکردنه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردووی خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری مورسی ، ئه‌لسیسی په‌یامی خۆی به ئه‌فسه‌ره‌کانی پۆلیس و له‌شکر گوتووه وه‌ک ده‌ڵێت " میسر جێی هه‌مووانی تیادا ده‌بێته‌وه".
پێشتر هێزه ئاسایشیه‌کانی میسر هێرشیان کردۆته سه‌ر ماڵه‌کانی ئه‌ندامانی ئیخوانولموسلمینه‌کان و کاربه‌ده‌ستانی ئاستی مام ناوه‌ندی ئه‌م ڕێکخراوه‌یان ده‌ستگیر کردووه له ژماره‌یه‌ک شاری میسردا وه‌ک هه‌وڵێک بۆ ڕێگه‌گرتن له پلانه‌کانی ئیخوانه‌کان بۆ خۆپیشاندان کردن.