ئیسلامیه‌کانی وڵاتی میسر داوای خۆپیشاندانی نوێ ده‌که‌ن بۆ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه واته ته‌نها رۆژێک پاش ئه‌وه‌ی هێزه ئاسایشیه‌کان کۆتای‌یان به ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌کی ئاڵۆز هێنا له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا له مزگه‌وتێکی قاهیره‌دا.
ڕۆژی شه‌ممه هێزه ئاسایشیه‌کان کۆنترۆڵی مزگه‌وتی ئه‌لفه‌تحیان کرد واته ئه‌و شوێنه‌ی زۆرێک له لایه‌نگرانی موحه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کارخراوی میسر په‌نایان بۆ بردبوو پاش توندوتیژیه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی که به ڕۆژی توڕه‌یی ناودێر کرا.
حکومه‌تی کاتی میسر ، ڕێکخراوی ئیخوانولموسلمینه‌کان به هاندان بۆ توندوتیژی گوناهبار ده‌کات.
له‌وه‌تای ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه زیاتر له 700 که‌س له میسر کوژراون، به‌ڵام ئیخوانه‌کان ده‌ڵێن ژماره‌ی کوژراوه‌کان زۆر له‌وه زیاتره که ئاماژه‌ی پێکراوه.
حازم ئه‌لببلاوی سه‌ره‌ک وه‌زیری میسر پێشنیازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێکخراوی ئیخوانولموسلمینه‌کانی کردووه . ئه‌گه‌ر هه‌نگاویکی له‌و شێوه‌یه گیرایه به‌ر یانی ئه‌و ڕێکخراوه ده‌بێته ڕێکخراوێکی نهێنی و ده‌شبێته مایه‌ی ده‌ستگیرکردنی به کۆمه‌ڵی ئیخوانه‌کان له سه‌رانسه‌ری میسردا.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ده‌وڵه‌تی میسر ده‌ڵێت نزیکه‌ی 250 لایه‌نگری ئیخوانولموسلمینه‌کان له‌ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دان به‌هۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به ئاژاوه و گێره‌شێوێنیه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی وڵاتی میسره‌وه.